
ترەمپ و جەى دى ڤانس لەبارەى دانوستان لەگەڵ ئێران گەشبینیان پیشاندا.
ترەمپ خواستى ئێرانى بۆ ڕێککەوتن ئاشکرا کرد و ڤانسیش دەڵێت بەرەو پێشچوون هەیە.
وڵاتانى نێوەندگیر هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنى نوێ لەنێوان تاران و واشنتن چڕکردووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و جەى دى ڤانسى جێگرى، لەبارەى پرسى ئێرانەوە قسەیان کرد و یەکەمیان باسى لەوەکرد، بڕیاری کۆتایی نەداوە و دووەمیشیان بوونى ئاماژەى ئەرێنى لە دانوستانەکانەوە ئاشکرا کرد.
تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە، ئێرانیش ڕێککەوتنێکی دەوێت.
پێویست ناکات بڕیارێکی خێرا لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بدەم.
واشنتن گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات و بابەتە بە باشی بەڕێوەدەچن.
ئێمە پێشکەوتنی باش بەدەست دەهێنین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە نازانین کێ بڕیارەکان لە ئێران دەدات و نامانەوێت فریو بدرێین.
پێشەوەچوونمان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەدیهێناوە.
هیچ وادەیەکی کۆتاییمان بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دیارینەکردووە.
گفتوگۆی زۆر باشمان لەگەڵ ئێرانییەکان کرد.
دەبێت ئێرانییەکان دڵنیامان بکەن کە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم نادەن.
لێدوانەکەی ترەمپ و ڤانس لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان سەبارەت بە پرسی ئێران بەردەوامە و هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆکان ئەگەری دەستپێکردنەوەى جەنگیش بەهێزە.