.jpg)
داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبا کۆتاییهات.
30%ـى هاوبەشان قەرزیان لەلا ماوە.
داهاتى پرۆژەى ڕووناکى بۆ خەرجییەکانى کارەبا تەرخان دەکرێت.
پرۆژەى ڕووناکى، دوایین داتاى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەباى بڵاوکردەوە و ئاشکراى کرد هاوبەشان زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرزیان داوەتەوە.
لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کراوە.
زیاتر لە 70%ـى هاوبەشانی کارەبا هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە.
ئەو هاوبەشانەى قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن.
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951,098
بڕی لێخۆشبوون: 403.13 ملیار دینار
بڕی کۆکراوە: 500.61 ملیار دینار
پرۆژەى ڕووناکى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، داهاتی کۆکراوە، بە داهاتی پرۆژەی ڕووناکیشەوە، "سوودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی خەرجییەکانی سێکتەری کارەبا کە لەئێستادا بڕەکەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێکدا".
یەکەمیان لە 3ـى ئاب تاوەکو 10ـى ئەیلوول.
قۆناغى دووەم لە 24ـى ئەیلوول بۆ 18ـى تشرینى یەکەم بوو.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە بێت، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90%ـی هاونیشتمانییان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.