بانکى جیهانی: نرخى خۆراک بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • بانکی جیهانی ڕاپۆرتێکی لە بارەی نرخی خۆراک لە ساڵی 2027دا بڵاوکردەوە.

  • ساڵى داهاتوو نرخى خۆراک بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

  • چاوەڕوان دەکرێت لە 2027دا نرخی وزە نزم ببێتەوە.


لە ڕاپۆرەتەکەدا پێشبینی ئەوە کراوە بەهۆی ئاستەنگ لە گواستنەوەی کەلوپەل و سوتەمەنیی لەسەر ئاستی جیهان، گرانبوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی و پەین، نرخى خۆراک لە ساڵانی داهاتووشدا لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبێت.


ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانی:

  • پێشبینی دەکرێت نرخى خۆراک لە 2027دا بەڕێژەی 7% بێت.

  • پێشبینی دەکرێت نرخى وزە لە 2027دا نرخی وزە نزمبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

  • قەیرانەکانى گەرووی هوورمز یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە.

  • مەزەندە دەکرێت نرخى کەلوپەل لە 2027دا دووبارە بەرەو دابەزین بڕوات.

  • لە حاڵەتی هەڵکشانی زیاتری ئاڵۆزییەکان ڕەنگە نرخى وزە زیاتریش بەرز ببێتەوە.

  • لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخى وزە، یان کاریگەرییەکانی دیاردەی سرووشتیی "ئێل نینۆ"، ڕەنگە قەیرانێکی نوێی خۆراک سەرهەڵبدات.

  • لە حاڵەتێکی لەوشێوەیەشدا هەژاریی توند بەرۆکی خەڵکێکی زیاتر دەگرێتەوە.

بە گوێرەی داتاکانی بانکی جیهانی، ئەو کەسانەی داهاتی ڕۆژانەیان لە سێ دۆلار کەمترە، بە هەژاری لە ڕادەبەدەر دادەنرێن. مەزەندەی بانکەکە وایە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی 811 ملیۆن کەس هەژاری لە ڕادەبەدەرن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

دابەزینى بەهاى دینار نرخى کاڵا و شمەک و خۆراک دەباتە ئاسمان

UN: گۆڕانى کەشوهەوا قەیرانی خۆراک دروستدەکات

بەریتانیا خۆی بۆ قەیرانی خۆراک ئامادە دەکات

محەمەد عەلی

Wed Oct 28 2026

Loading related news...