
بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە.
بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک بەرزبووەوە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 167 هەزار و 750 دینار لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار 168 هەزار و 250 دینار بوو.
100 دۆلار بە 167 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 425 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 450 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى مانگیش عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە