تەندروستیی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 200 هەزار پشکنینی شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراون

نەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆ
نەخۆشخانەی شەهید د. ئاسۆ

تەندروستیی سلێمانی چەند ئامارێکی تەندروستیی مانگی ڕابردووی تاقیگە و نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە

  • مانگی ڕابردوو لە سەرجەم تاقیگەكانی سنووری بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی 201,535 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراون
  • مانگی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 153 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون
  • مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 4,403 چارەخواز بینراون
  • مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 11,043 چارەخواز بینراون
  • مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شەکرە و کوێرەگلاندەکان 3,235  چارەخواز بینراون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن https://channel8.com/kurdish/news/215808

ئاسۆ فازیل

Sat Sep 05 2026

Loading related news...