توێژینەوەیەکی گۆڤاری بستن: شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە پێگەیشتوان و گەنجاندا جیاوازە

پووختەی هەواڵەکە

  • دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە گەنجاندا زیادی کردووە

  • لە توێژینەوەیەکی نوێدا گرێکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە 189 کەسدا هەڵسەنگاندنی بۆکراوە, بە پێی ئەنجامەکان، گرێکانی شێرپەنجەکە لە پێگەیشتوان و کەسانی گەنجدا جیاواز بوون

  • بەهۆی جیاوازیی گرێکانەوە جۆری چارەسەرەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکەش جیاواز دەبن


بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە سێیەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەیسی ساڵانە زیاد بکات، زۆرترین ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمار کراوە.


وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • لە توێژینەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ گرێکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکەی 50 کەسی خوار تەمەن 50 ساڵان کراوە، ژمارەی گرێکان 189 گرێ بوون

  • بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە گرێکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە کۆمەڵێک پێکهاتە دەردەدەن، ئەمەش دەبێتەهۆی لاوازکردنی سیستمی بەرگریی جەستەی چارەخوازەکە و جەستەی چارەخوازەکە ناتوانێت وەکو پێویست دژی شێرپەنجەکە بەرگریی لە خۆی بکات

  • بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، ساڵانە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە، لە کەسانی خوار تەمەن 50 ساڵان بە ڕێژەی %3 زیاد دەکات

نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

  • هەستکردن بە ماندووبوون

  • بوونی خوێن لە کۆمەوە

  • سکچوون

  • قەبزی

  • ئازار و باکردنی سک

  • دابەزینی کێشی جەستەی بێ هۆکار

کۆمەڵێک داتا سەبارەت بە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە گەنجاندا بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک

  • ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەسی گەنج بە شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێن

  • لە نێوان ساڵانی 1990-2019 ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجە %79 زیادی کردووە

  • لە ساڵی 2022 ـدا نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی تەمەن نێوان 20-40 ساڵان بە شێرپەنجە دەستنیشانکراون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: دەستنیشانکردن بە شێرپەنجە لە گەنجاندا زیادی کردووە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Oct 31 2026

Loading related news...