د. سومەییە نەقشبەندی: خواردنی جگەر لە ماوەی دووگیانیدا زیان بە مێشکی کۆرپەلە دەگەیێنێت

 جگەر دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیی دەمارەکانی مێشکی کۆرپەلە
جگەر دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیی دەمارەکانی مێشکی کۆرپەلە

پووختەی هەواڵەکە

  • نابێت جگەر لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت، چونکە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیی دەمارەکانی مێشکی کۆرپەلە.

  • خواردنی جگەر لە ماوەی دووگیانیدا مەترسیی دروستبوونی کێشە لە کاتی لە دایکبووندا دروست دەکات.


د. سومەییە نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، چەند رێنوێنییەک سەبارەت بە نەخواردنی جگەر لە ماوەی دووگیانیدا دەخاتەڕوو.


بۆچی پزیشکان خواردنی جگەر لە کاتی دووگیانیدا قەدەغە دەکەن؟

  • جگەر ڤیتامین ئەی بە بڕێکی زۆر تێدایە، کاتێک لەگەڵ خواردنەکانی دیکەشدا بخورێت کە ڤیتامین ئەی ـیان تێدا بێت، مەترسیی زیاتر لەسەر تەندروستیی کۆرپەلە دروست دەکات.

  • جگەر زیان بە گەشەی مێشک و سیستەمی دەمارەکانی کۆرپەلە دەگەیەنێت.

  • مەترسیی دروستبوونی کێشە لە کاتی لەدایکبووندا زیاد دەکات.

  • باشترە لە ماوەی دووگیانیدا جگەر نەخورێت بۆ وەرگرتنی ئاسن و ڤیتامینەکان، هێلکە و سەوزەکان بخورێن.

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

' ئەگەر جارێک لە ماوەی دووگیانیدا جارێک خانمەکە جگەری خواردبێت، نەترسێت، خواردنی جارێکی جگەر بە مانای زیانگەیشتن بە کۆرپەلە نایەت، خانمە دووگیانەکە بەردەوام جگەری لە ماوەی دووگیانیدا خواردبێت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکە پسپۆڕەکەی بکات

ئەو خواردنانەی نابێت لە ماوەی دووگیانیدا بخورێن

  • گۆشتی خاو و خواردنە دەریاییەکان

  • شیری ناتەندروست، واتە خانمە دووگیانەکە لە شێوازی ئامادەکردنی شیرەکە دڵنیا نەبێت، واباشترە نەخورێت

  • خواردنەوە کحولییەکان

  • سێ مانگی یەکەمی دووگیانی: جگەر و ماسی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

بەرکەوتنی خانمی دووگیان بە چەند ماددەیەکی پیشەسازی ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی بە گرفتێکی هۆرمۆنیی درێژخایەن و بێزارکەر زیاددەکات | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Tue Nov 17 2026

Loading related news...