د. جووتیار عەزیز: دەکرێت بینینی خوێن لە پیسایدا نیشانەی بوونی گۆشتی زیادەی کۆڵۆن بێت!

پووختەی هەواڵەکە

  • دەکرێت بوونی خوێن لە پیسایدا نیشانەی چەندین نەخۆشیی دیکە بێت.

  • مایەسیری یەکێکە لە هۆکارەکانی بوونی خوێن لە پیسایدا.

  • لە کاتی بوونی خوێن لە پیسایدا ناوبینیی کۆڵۆن بکرێت.


دەکرێت گۆڕانی ڕەنگی پیسایی یان بینینی خوێن تێیدا، نیشانەی بوونی چەندین کێشەی تەندروستیی جیاواز بێت لە کۆئەندامی هەرسدا، لە کێشەی سادەی وەک مایەسیرییەوە تاوەکو برین، ئاوسانی کۆلۆن و گۆشتی زیادەی ناو ڕیخۆڵە، د. جووتیار عەزیز، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، چەند ڕێنوێنییەک سەبارەت بە بوونی خوێن لە پیسایدا بڵاو دەکاتەوە.


هۆکارە باوەکانی بوونی خوێن لە پیسایدا

  • مایەسیری

  • هەوکردن یان برینی گەدە

  • نەخۆشیی کرۆن

  • گۆشتی زیادەی کۆلۆن

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

بۆچی پێشنیار دەکرێت لە کاتی بوونی خوێن لە پیسایدا ناوبینیی کۆڵۆن بکرێت؟

بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی هەر نەخۆشییەک لە کۆئەندامی هەرسدا، لەوانە بوونی گۆشتی زیادەی کۆڵۆن، گرێ یان شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە.

خۆپاراستن لە خوێنبەربوونی کۆئەندامی هەرس

  • ئەو کەسانەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، وەرگرتنی چارەسەرەکان پشتگوێ نەخەن

  • بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ دەرمانەکانی دژەهەوکردن بەکار نەهێنرێن

  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان

  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

د.سیروان حەمەشەریف: بوونی خوێن لە پیساییدا هەموو کاتێک مانای نەخۆشیی مەترسیدار نییە! | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sun Nov 15 2026

Loading related news...