توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: پێشبینیی دەکرێت ساڵانە نزیکی 108 هەزار کەس تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن ببن

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەو ژەمە خواردنانەی چەوریی زۆریان تێدایە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکەن.

  • پێشبینیی دەکرێت ساڵانە نزیکی 108 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن ببن.


شێرپەنجەی کۆڵۆن سەرەتا لە گۆشتی زیادەی ناو کۆڵۆنەوە سەرهەڵدەدات، بوونی گۆشتی زیادەی کۆڵۆن بێ نیشانەیە، دەکرێت گۆشتی زیادەی کۆڵۆن ماوەی 10 بۆ 25 ساڵ بخایەنێت تاوەکو ببێت بە شێرپەنجە.


وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە

  • توێژەرانی زانکۆی ئەریزۆنا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەریی خواردنە دەوڵەمەندەکان بە چەوری و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن ئەنجام دا.

  • توێژەران بۆ ماوەی شەش مانگ خۆراکی پڕچەورییان داوە بە مشکەکان لە تاقیگەدا.

  • دواتر هەڵسەنگاندن بۆ تەندروستیی ئەو مشکانە کراون کە خۆراکی پڕچەورییان پێدراون بەراورد بە ئەو مشکانەی خۆراکی کەم چەورییان پێدراون.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە پێشبینیی کراوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 نزیکەی 55 هەزار پیاو و 55 هەزار خانمی تووشبوو بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە ئەمریکا گیان لەدەست بدەن.

  • هەندێک جۆری چەوری کاریگەریی نەخوازراو لەسەر قەدەخانەکانی کۆڵۆن دروست دەکەن و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکەن.

ئامارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە عێراق

  • بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2026 لە عێراق ئەنجام دراوە، ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیادی کردووە.

  • ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لە 2.28 کەس بۆ هەر 100 هەزار کەسێکەوە بۆ 6.18 کەس بۆ هەر 100 هەزار کەسێک زیادی کردووە.

  • دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە کەسانی نێوان تەمەن 20 بۆ 50 ساڵاندا زیادی کردووە.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

د. دانا تەیب:دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بکرێت | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Mon Nov 16 2026

Loading related news...