
پووختەی هەواڵەکە
هۆکاری بوونی ئازاری تەنیشتەکانی شان بریتییە لە: دڕانی ماسولکە لە کۆمەڵە ماسولکەی سوڕێنەری شان.
هەوکردنی ژێی ماسولکەکانی پێشەوە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازاری بەشی پشتەوەی شان.
ئازاری شان یەکێکە لە باوترین کێشە تەندروستییەکانی هاونیشتمانییان، ئازاری شان دەکرێت چەندین هۆکاری جیاوازی هەبێت، پسپۆڕێکی ئازارشکاندن هۆکارە باوەکانی ئازاری شان دەخاتەڕوو.
هۆکاری ئازاری بەشی پشتەوەی شان بریتییە لە: هەوکردنی ژێی ماسولکەکانی پێشەوە، نیشانەکەی: کەسەکە لە کاتی درێژکردنی دەستی بۆ پێشەوە هەست بەئازار دەکات.
هۆکاری ئازاری بەشی سەرەوەی شان بریتییە لە: بوونی کێشە لە جومگەی سەرەوەی شان یان گیرانی شان، نیشانەکەی: کەسەکە کاتێک دەستی بۆ سەرەوە بەرز دەکاتەوە هەست بە ئازار دەکات.
هۆکاری بوونی ئازاری تەنیشتەکانی شان بریتییە لە: دڕانی ماسولکە لە کۆمەڵە ماسولکەی سوڕێنەری شان یان هەوکردنی تورەگەی لینجی ژێرشان.
هۆکاری ئازاری بەشی دواوەی شان بریتییە لە: گرژبوون و ڕەقبوونی بەشی دواوەی شان یان کێشە لە ماسولکەکانی سوڕێنەری شان.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی شان لە نەخۆشخانەی شار ئەنجام درا | CHANNEL8


