
موحسین ڕەزایی: هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراو لە ئێران ناچێتە دەرەوە.
ڕەزایی: بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پێویستە ئەمریکا پردی متمانە دروستبکاتەوە.
موحسین ڕەزایی، ئەمینداریی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تاران پێشوازی لە عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان کرد و ڕایگەیاند، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران سامانێکی نەتەوەیی و دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەلی ئێران، تایبەتە بۆ بەکارهێنان لە ناو خاکی ئێران.
یۆرانیۆمەکەی ئێران، هەرچەند کەمیش بێت ناچێتە دەرەوەی وڵات.
بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەوکارە نادەن.
لە ناوخۆی ئێران کۆدەنگیی هەیە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێنەکرێتەوە.
ئەبێت ئەمریکا دەستپێشخەری بکات بۆ دروستکردنەوەی متمانە.
هەنگاوی یەکەمیش بۆ ئەو متمانەیە، جێبەجێکردنی مەرجەکانی تارانە لەلایەن واشنتنەوە.
هاوکات عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان، لە دیدارەکەدا جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سنوورەکان لەگەڵ ئێران کردووەتەوە.
ئێران بێمنەتە؛ محەممەد ئیسلامی: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین و ڕادەستیشى ناکەین
پوتن بۆ ترەمپ: یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بۆ ڕووسیا بگوازرێتەوە
پوتن هەڵوێستی ئێران و پێشنیازی گواستنەوەی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە ترەمپ




