
فەرمانى دەستگیرکردن بۆ مستەفا دەعیر دەرچووە.
ناوبراو هەڕەشەى ئەوەى کرد بوو ئەگەر دەروازەى شەیب نەکرێتەوە میسان لە عێراق دادەبڕن.
حکومەتى زەیدى لە 20ـى مانگەوە دەروازەى شەیبى لەگەڵ ئێران داخستووە.
مستەفا دەعیر، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان لەبارەى فەرمانى دەستگیرکردنییەوە پەیامێکى بۆ عەلى زەیدى نارد و گوتى "پێویست ناکات فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکان ڕابسپێردرێت بۆ دەستگیرکردنم، خۆم دەچمە بەردەم دادگا".
من تاوانبار نیم و نوێنەرایەتى دەسەڵاتى تەشریعى دەکەم لە پارێزگاى میسان.
من پیاوى دەوڵەتم و کوڕى هۆزێکى گەورە و ڕەسەنم و ئەندامى لایەنێکى سیاسى و جیهادى بەڕێزم.
ڕژدم لەسەر بەرگریکردن لە مافەکانى خەڵکى میسان و داخستنى دەروازەى شەیب ڕەتدەکەمەوە.
خۆم دەچمە بەردەم دادگا و متمانەى تەواوەتیم بە دامەزراوە دادوەرییەکان و دادپەروەرییان هەیە.
پەیامەکەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان دواى ئەوە هات کە ڕۆژى دووشەممە دادگاى کەرخ فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ناوبراو دەرکرد بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە حکومەت و ئەنجامدانى مانگرتنى گشتى و دابڕانى پارێزگاکە لە عێراق لە ئەگەرى نەکردنەوەى دەروازەى شیبی نێوان ئێران و عێراق لە ماوەى تەنیا سێ ڕۆژى داهاتوودا.
بەرپرسێک: دەروازەى شەیب نەکرێتەوە میسان لە عێراق دادەبڕین
هەڕەشەی مانگرتن لە میسان سەرۆکوەزیران توڕە دەکات؛ زەیدی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە مستەفا دعێر دەرکرد