ئوراڵئۆغڵو: ڕێگەی گەشەپێدان 70 هەزار هەلی کار بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت.
لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی 61.5 ملیار دۆلار داهاتی ئابووری دەبێت.
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، بەشداریی لە کۆنفرانسی پێشانگای نێودەوڵەتیی عێراق بۆ گواستنەوە، فڕۆکەخانەکان و خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان کرد کە لە بەغداد بەڕێوەچوو. هاوکات لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەهەب سەلمان حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبوویەوە.
ژێرخانەکانی گواستنەوە وێڕای گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتان، لە ڕووی یەکگرتنی هەرێمایەتی و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیشەوە بوونەتە جێی بایەخ.
پڕۆژەکە تەنیا لە هێڵەکانی گواستنەوە پێک نایەت.
وێڕای بەندەرەکان، ناوەندە لۆجستییەکان، دامەزراوە پیشەسازی و بەرهەمهێنەرەکان، ژێرخانەکانی وزە و پەیوەندیکردنیش لەم چوارچێوەیەدا پێکەوە دەبەسترێنەوە.
لە دیدارەکانیدا لە بەغداد، تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانیان کردووە.
گەیشتوونەتە قۆناغی گۆڕینی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی پێشتر لە تورکیا واژۆ کراوە بۆ ڕێککەوتننامە.
لەو کارانەی شاندەکان چەندین ڕۆژە لە بەغداد بەڕێوەی دەبەن.
لەسەر هەموو بابەتەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.
چاوەڕێ دەکەن ئەو دەقەی ئامادەکراوە لە ماوەیەکی کورتدا بگۆڕێت بۆ ڕێککەوتننامە.
ڕێگەی گەشەپێدان زیاتر لە 70 هەزار هەلی کار بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت.
لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی 61.5 ملیار دۆلار داهاتی ئابووری دەبێت.
پلانیانوایە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە نزیکترین کاتدا بەڕێوەببەن.
پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ستراتیجیی گواستنەوەی وشکانی و ئاسنینە کە عێراق سەرپەرشتی دەکات بۆ بەستنەوەی کەنداوی عەرەبی بە تورکیا و بازاڕەکانی ئەوروپاوە.
پڕۆژەکە لە بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق دەستپێدەکات و بە چەندین پارێزگای عێراقدا تێدەپەڕێت تاوەکو دەگاتە سنووری تورکیا ناوچەی پێشخابوور و دەروازەی ئۆڤاکۆی و لەوێشەوە بە تۆڕی گواستنەوەی ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق: ساڵى داهاتوو قۆناغى یەکەمى ڕێگەى گەشەپێدان دەستپێدەکات