
کۆڕەک: ڕاگەیێنراوێک لە بارەى ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکانى لە بەغداد بڵاودەکاتەوە.
دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان سیمکارتى کۆڕەکى ڕاگرت.
کۆڕەک: سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بڕیارەکانى دادگا جێبەجێناکات.
کۆڕەک: هەر زیانێک بەر کۆمپانیاکەیان بکەوێت، لە ئەستۆى سەرۆکى دەستەکەیە.
کۆمپانیاى کۆڕەک لە ڕاگەیێنراوەکەیدا دەڵێت، لە کاتێکدا کۆمپانیاکەیان سوورە لەسەر گرتنەبەرى ڕێگا یاساییەکان بۆ بەرگرى لە مافەکانى، بەڵام سەرۆکى دەستەی ڕاگەیاندن نەک هەر سوورە لەسەر هەڵوێستەکەى، بەڵکو ئەوەشى تێپەڕاندووە و کۆمەڵێک ڕێوشوێنى گرتووەتەبەر کە هیچ پەیوەندییەکى بە گرێبەستى مۆڵەتپێدان نییە.
دواى پەنابردنیان بۆ دادگا چاوەڕێبوون دەستەکە پابەندى بڕیارى دادگا بێت.
سەریان سوڕماوە لە سووربوونى سەرۆکى دەستەی ڕاگەیاندن لە پابەند نەبوون بە بڕیارى دادگا.
بۆیە کۆمپانیاکەیان پارێزگارى لە مافى خۆى دەکات.
داواى قەرەبووى هەموو ئەو زیانانە دەکات کە بە هۆى بڕیارەکانى دەستەکەوە بەر کۆمپانیاکەیان دەکەوێت.
کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ڕێکارانەى بەرامبەر کۆمپانیاکەیان گیراونەتەبەر لەسەر بنەماى هەڵوێستێکى پێشوەختەیە، بەو پێیەى سەرۆکى دەستەکە، ئەمڕۆ 1ـى تشرینى دووەم نووسراوێکى ئاڕاستە کردوون و پاساوى بۆ ڕێوشوێنەکانى هێناوەتەوە، بەڵام لە ڕۆژى 29ـى تشرینى یەکەم واژۆ کراوە دواى هەموو ئەوانە مافى خۆیانە بپرسن ئایا لۆجیکییە بڕیارەکانى بەڕێوەبەرى دەستەکە لەسەرووى بڕیارەکانى دادگاى عێراقییەوە بن.
دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق بانگەوازێک ئاڕاستەى بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
ڕاگرتنی هێڵی کۆڕەک بۆ مانگێک دواخرا
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق دوو مەرجى بۆ کارکردنەوەى کۆرەک تیلیکۆم هەیە
کۆڕەک تێلیکۆم: دادگا بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و گواستنەوەی هەڵوەشاندەوە