وەزارەتى گواستنەوە: لە ماوەى یەک مانگدا 42 بوومەلەرزە تۆمار کراوە

Seismograph with paper in action and earthquake - 3D Rendering
Seismograph with paper in action and earthquake - 3D Rendering

پووختەى هەواڵەکە

  • ئامارى یەک مانگى تۆمارکردنى بوومەلەرزە لە هەرێمى کوردستان بڵاوکرایەوە.

  • وەزارەتى گواستنەوە: زۆرترین بوومەلەرزە لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراوە.


وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەى نێوان 1ـى10ـى 2026 تاوەکو 31ـى10ـى2026 لە هەرێمى کوردستان بە گشتى 42 بوومەلەرزە ڕوویانداوە.


ئامارەکانى سلێمانى زۆرن

  • 36 بوومەلەرزە لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراون.

  • یەک بوومەلەرزە لە پارێزگاى هەولێر.

  • پێنج بوومەلەرزە لە پارێزگاى دهۆک تۆمار کراوە.

  • لە پارێزگاى هەڵەبجە هیچ بوومەلەرزەیەک تۆمار نەکراوە.

گووڕى بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان:

  • 24 بوومەلەرزە لە نێوان گوڕى1 تاوەکو 2 پلەى ڕێختەر بووە.

  • 9 بوومەلەرزە گووڕەکەیان کەمتر بووە لە 1 پلەى ڕێختەر.

  • 6 بوومەلەرزەى دیکە گووڕەکەیان لە نێوان 2 تاوەکو 3 پلەى ڕێختەر بووە.

  • 3 بوومەلەرزە گوڕەکەیان لە نێوان 3 تاوەکو3,9 پلەى ڕێختەر بووە.

وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی بوومەلەرزە لەڕێگەى تۆڕى بوومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان هەشت وێستگەى باندفراوانە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان هەڵدەستێت بە چاودێریکردنى چالاکییەکانى بوومەلەرزە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

شۆڕش محەمەد

Sun Nov 01 2026

Loading related news...