لە سلێمانى پزیشکێک بە تۆمەتى بردنى 15 ملیۆن دۆلار دەستگیر دەکرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەو 15 ملیۆن دۆلارە لە کۆمەڵێک پزیشک وەرگیراوە.

  • وەرگرتنى پارەکە بەمەبەستى کارى بازرگانى مۆبایل بووە.

  • ئەو کەسە مایەپووچ بوونى خۆى ڕاگەیاندووە.

  • 1500 دەفتەر دۆلار دیار نەماوە.


بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەو کەسەى کە پارەکەى کۆکردووەتەوە، پیشەى پزیشکە لە بەشى شکاوى و باوکى مەلا بووە و متمانەیەکى زۆرى لە لاى پزیشکەکانى دیکە پەیداکردووە.


ڕووداوەکە چۆن بووە؟

  • ئەو پزیشکە جگە لە کارەکەى خۆى، کاری بازرگانیى مۆبایلیشى کردووە.

  • هاوڕێ پزیشکەکانى هانداوە بۆ ئەوەى بەشدارى لە کارەکەیدا بکەن.

  • دواتر زۆربەى پزیشکە هاوڕێکانى ڕازیبوون و پارەیان ڕادەستکردووە بۆ ئەوەى بیخاتە ئیشەکەوە.

  • دواجار گرووپێک لە پزیشکانى شارەکە ڕازیبوون بە بازرگانییەکە کە هێنانى مۆبایل بووە.

  • هەرچی پارەیە کۆیانکردووەتەوە و خستوویانەتە دەستی ئەو پزیشکەوە.

  • ژمارەى پزیشکەکان زیاتر لە20 پزیشکن.

  • کابرا لە ماوەى ساڵێک و زیاتر لە شەش مانگدا پارەیەکى زۆرى لە پزیشکەکان کۆکردووەتەوە.

  • ئەو پزیشکانەى پارەکەیان ڕادەستکردووە کەمترینیان 18 دەفتەر دۆلار و زۆرترینیان150 دەفتەر دۆلاری داوە.

  • کۆى گشتیى ئەو پارەیە گەیشتووەتە15 ملیۆن دۆلار، واتە 1500 دەفتەر دۆلار.

  • بەشێک لەو کەسانەى پارەیان داوەتە ئەو پزیشکە کردووە، لە پزیشکە بەناوبەنگەکانى شارى سلێمانین.

  • ئێستا ئەو کەسەى پارەکەى کۆکردووەتەوە، دەڵێت هاتوومەتە سەر ساجی عەلی.

  • ڕایگەیاندووە، یەک دۆلارى پێنەماوە، لای پۆلیسیش ئەمەی گوتووە.

  • ماوەى هەفتەیەکە پزیشکەکان لە هاتن و چووندان بە دواى کەیسەکەیاندا.

  • دواجار کەیسەکەیان بردووەتە پۆلیس و ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە.

  • تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە پارەکەی هەمووی خواردووە.

بە گوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، لە دواى ئەوەى پۆلیس لێکۆڵینەوەى لە کەیسەکە کردووە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، کەیسەکە ڕادەستى ئاسایش کراوە و دواى لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە لەوێ قسەیەکی دیکەی کردووە و گوتویەتی، پارەکەی بردووە و موڵکێکى زۆرى پێکڕیوە.

دەڵێن ئێستا تۆمەتبارەکە گوتویەتی ئامادەم ئەو موڵکانەى بە پارەکە کڕیومن، بییان فرۆشمەوە و پارەکە بگێڕمەوە بۆ خاوەنەکانیان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 دۆسیەیەکى گەورەى گەندەڵى لە وەزارەتى تەندروستى ئاشکرا دەکات

جەبار حسین

Sun Nov 01 2026

Loading related news...