خوێندکارێک لە لایەن سەگی بێلانەوە پەلامار دەدرێت

خوێندکارێک لە لایەن سەگی بێلانەوە پەلامار دەدرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆمار موزەفەر: هاوڕێکانم بەردیان گرتە سەگەکان و ڕایانکرد.

  • کۆمار موزەفەر: کە ویستم ڕابکەم کەوتم و یەکێک لە سەگەکان پەلاماری دام.

  • باوکی کۆمار: کوڕەکەم ئەمشەو لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و سبەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

  • بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی کۆماری کرد لە نەخۆشخانە.


ڕۆژى یەکشەممە، 1ـى تشرینى دووەمى 2026، کۆمار مزەفەر مستەفا، قوتابى قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەى کاوەى بنەڕەتى، لە کاتی گەڕانەوەی لە دەوام و لە نزیک پارکی دایک لە شاری سلێمانی، سەگی بێلانە پەلامارى دەدات و بەو هۆیەوە لە سێ شوێنی جیاوازی قاچیدا بریندار دەبێت.


کۆمار قسەی بۆ کەناڵ8 کرد:

  • ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە لەگەڵ هاوڕێکانی لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە.

  • ویستوویانە لە پارکەکە پشوو بدەن.

  • هاوڕێکانی بەردیان گرتووەتە ئەو سەگانەی لەو شوێنەدا بوون و سەگەکان بەرەو ڕوویان هاتوون و ئەوان ڕایان کردووە.

  • کۆماریش ویستوویەتی ڕابکات، بەڵام کەوتووە و لە لایەن سەگێکەوە هێرشی کراوەتەسەر.

  • دواتر بە هاوکاریی خەڵکی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە، ڕزگارکراوە و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری فێرکاری.

هاوکات، باوکی کۆمار بە کەناڵ8ـی گوت، بەهۆی پێویستیی بە دواداچوونی زیاتر، کوڕەکەی ئەمشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە و بڕیارە سبەی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام بدرێت.

لە چوارچێوەی بە دواداچوونە فەرمییەکاندا، مامۆستا نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی خوێندکارەکەی لە نەخۆشخانە کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی کۆڵییەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریندارەکە، سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی شار ڕایانگەیاندووە کە چارەسەری پێویست و کوتان و دەرزی دژەهاری بۆ کراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی بریندار دەبێت و هۆشداری دەدات

د.دییە ڕێبوار: پێکوتەی ڤایرۆسی هاریی سەگ دوای گەستن گرنگترین بەشی چارەسەرە

نەخۆشیی هاری و سەگی بێلانە

پزیشکێکی ڤێتەرنەری: لە رێگەی نەزۆککردنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سەگی بێلانە دەدەین

قایمقامی دەربەندیخان: نەبوونی پاڵپشتیی لایەنەکان پڕۆژەی شێڵتەری سەگی بێلانەی راگرتووە

دوای بەدواداچوونی کەناڵ8؛ شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی سەگی بێلانەی راگەیاند

ئاماری سەگی بێلانە و شەڵتەرەکانیان لە هەرێمى کوردستان

چۆن برینی گازی سەگ لە منداڵاندا چارەسەردەکرێت؟

ژوان نیزام

Sun Nov 01 2026

Loading related news...