سلێمانی فەرشى سوور بۆ وەبەرهێنەرانى تورکیا و بیانى ڕادەخات

سلێمانی فەرشى سوور بۆ وەبەرهێنەرانى تورکیا و بیانى ڕادەخات

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • بڕیار دراوە ڕۆتیناتى ئیدارى بۆ کارى کۆمپانیا تورکى و بیانییەکان نەهێڵدرێت.

  • بووەتە لانکەی کۆبوونەوەی ئابووریی ستراتیجی لە نێوان خاوەنکارانی خۆی و هاوتا تورکییەکانى.

  • سلێمانی دەروازەیەکی نوێی بە ڕووی ئابووریی ناوچەکەدا کردووەتەوە.


لە سلێمانی کۆڕبەندی بازرگانیی بە بەشداریی بازرگانانی تورکیا بەڕێوەچوو، نەخشەیەکی نوێی ئابووری لەنێوان سەرمایەدار و خاوەنکارانی شارەکە لەگەڵ هاوتاکانیان لە تورکیا و باکووری کوردستان کێشرا.


ئامانجى کۆڕبەندەکە

  • دروستکردنی پردێکی پتەوی پەیوەندییە.

  • سلێمانی دەکاتە وێستگەیەکی ستراتیجیی نوێ بۆ جووڵەی سەرمایە و بەهێزکردنی پێگەی ئابوورییەکەی.

پێشوازى لە هەنگاوە کردارییەکان

چاوی خاوەنکارانی سلێمانی لەسەر ئەوەیە ئەم لێکنزیکبوونەوەیە بکەنە هەوێنی ڕاکێشانی کارگە و پڕۆژە گەورەکانی تورکیا بۆ ناو جەرگەی شارەکە، ئامانجێک کە لە لای بازرگانانی ئەو وڵاتەش پێشوازی لێکراوە.

ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی بۆ سلێمانی پێویستی بە زەمینەسازیی و فەرشی سووری ئیداری هەیە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی دەرگاکانیان خستووەتە سەر پشت، پلانەکان بە جۆرێک داڕێژراون کە ڕۆتین تێکبشکێنرێت و زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بە وەبەرهێنەرانی تورکیا و هەر وڵاتێکی دیکە بکرێت.

بە گوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کرانەوەی زیاتری شارەکە بە ڕووی بازرگانانی تورکیا و باکووری کوردستاندا، هەنگاوێکی کردارییە بەرەو بەهێزترکردنی پێگەی پیشەسازی و بازرگانیی شارەکە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە کۆرنیشەکەوە بۆ بناری گۆیژە؛ قۆناغی نوێی گەشەپێدانى سلێمانى

شەقام و یەکتربڕێکى نوێ لە سلێمانى دروست دەکرێت

بە سەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى نەخۆشخانەی 'هیوای گەورە' لە سلێمانی بونیاد دەنرێت

کەناڵ8

Sun Nov 01 2026

Loading related news...