لە کەرکووک بەهۆی گرانیی نرخی ئەمپێری مۆلیدە خۆپیشاندانە

لە کەرکووک بەهۆی گرانیی نرخی ئەمپێری مۆلیدە خۆپیشاندانە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • پەیامنێری کەناڵ8: خۆپیشاندانەکە گرژیی تێکەوتووە.

  • پەیامنێری کەناڵ8: خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر چەند شەقامێکی سەرەکی لە کەرکووک کردووەتەوە.

  • پەیامنێری کەناڵ8: بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە بریندار هەیە.


ئەمشەو، ژمارەیەک لە دانیشتووانى بەشێک لە گەڕەکەکانى ناو شارى کەرکووک، بەهۆى نەبوونى کارەبا و گرانى نرخى ئەمپێرى مۆلیدەى گەڕەکەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.


بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8

  • خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر ڕێگە سەرەکییەکانى شەقامەکان کردووەتەوە.

  • هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسى چالاکە مەدەنییەکان لە شوێنى خۆپیشاندانەکەن.

  • پێکداهەڵپژان و گرژیى لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکان درووستبووە.

  • بریندار لە نێو خۆپیشاندەران و هێزەکانى چالاکییە مەدەنییەکان هەیە.

ئەو گەڕەکانەى خۆپیشاندانە:

  • شەقامى ڕێگەى بەغداد.

  • گەڕەکى موسەڵا.

  • شەقامى قودس.

  • گەڕەکى یەکى حوزەیران.

  • شەقامى فڕۆکەخانە.

بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکووک، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان، لە هەوڵى هێورکردنەوەى دۆخەکەدان.

هاوکات هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، گەڕەکەکانى دیکەش لە هەوڵى هاتنە سەر شەقام و ئەنجامدانى خۆپیشاندانن.

Loading related news...