داربڕێک لە پێنجوێن دەستگیرکرا

پووختەى هەواڵ

  • دیاردەى داربڕین بەهۆى بێ نەوتییەوە زیادیکردووە.

  • پێنجوێن لە ساردترین ناوچەکانى کوردستانە و هێشتا نەوت دابەشنەکراوە.

  • حکومەتى فیدراڵ ئامادەیى بۆ ناردنى نەوت دەربڕیوە، بەڵام وادەکەى دیار نییە.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بڕینەوەی 15 داری تەڕی سروشتی و سووتاندنی کۆمەڵێک دار و دەوەن، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.


پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:

  • لە 4ـی ئەم مانگە زانیاریمان پێگەیشتووە بە بوونی ڕووداوێکی داربڕین و زیادەڕۆیی لە سنووری ناحیەی گەرمک لە گوندی دارۆخان.

  • مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

  • دەرکەوتووە کەسێک لاپاڵی شاخێکى بە شۆفڵ و حەفارە تەختکردووە و 15 بن داری تەڕی سروشتی لە جۆری بەڕوو و مازوو بڕیوە.

  • لە شوێنی ڕووداوەکە یەک مشاری داربڕین، یەک تەورداس، یەک پیکاب بارکراو لە داری تەڕی سروشتی و شۆفڵ و حەفارەیەک دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارە کۆمەڵێک دار و دەوەنى سووتاندووە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی پێنجوێن لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە بەرزنجە دەستبەر دارى بڕدراو و لە سیدەکان داربڕ گیرا

بەغداد کەى نەوتى سپى دەنێرێت، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت وەڵام دەداتەوە؟

ئارام یوسف

Thu Nov 05 2026

Loading related news...