گرفتى ئەو شۆفێرانەى کاڵا بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەگوازنەوە بەردەوامە.
پێشتر چەندین جار بەڵێن دراوە گومرگ نەکرێت و زوو کارەکانیان ڕاى بکرێت.
لە کاردانەوەى ئەوەدا شۆفێرانی بارهەڵگر لە سۆنەری بازگەی دارەمان لەسەر ڕێگەی کەرکووک – هەولێر گردبوونەوە.
گردبوونەوەی شۆفێری بارهەڵگرەکان بەهۆى ئەوەوە بوو ماوەیەکی زۆر بە بیانووى پشکنین دەهێڵرێنەوە لەکاتێکدا ئەوان بارەکانیان لە ناوخۆ بارکردووە و پێویست بە پشکنین ناکات.
گرفتی سۆنەر و پشکنینی بارهەڵگرەکان.
هەر کاڵا و بار و شمەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بچێتە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گومرگ دەکرێت.
بە پێچەوانەوە کاتێک بارەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێن، بۆ نموونە بۆ پارێزگای کەرکووک، گومرگ ناکرێن.
بەردەوامى کێشەکەى بازگەى دارەمان لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین بەڵێن و بڕیار بۆ هەڵگرتنى گومرگ لە بازگەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق دراوە. مانگى تەمموزى ڕابردوو دەستەی دەستپاکی شەش فەرمانبەری بازگەکەی بە تۆمەتى وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان، دەستگیرکرد.
عەلى زەیدى مەفرەزەى دەروازە سنوورییەکانى لە بازگەکان کشاندەوە
پاش بەدواداچوونێکی کەناڵ8؛ وەرگرتنی باج لە کارگەکانی هەرێم ڕاگیرا
6 فەرمانبەری گومرگی نێوان کەرکووک و هەولێر بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکران
