
پێکدادانە سەربازییەکان لە یەمەن پێیان ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
حکومەتی یەمەن: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 744 هێرشمان بۆ سەر حوسییەکان کردووە.
ژمارەی کوژراوانی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر پارێزگای شەبوە گەیشتە 73 کەس.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی یەمەن"ـدا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، خاڵەکانی هێرشکردن و کۆگاکانی حوسییەکانیان لە بەرەکانی ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوای تەعز کردووەتە ئامانج.
نزیکەی 200 چەکداری حوسی کوژراون و بریندار بوون.
90 ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەلوپەل زیانیان پێگەیشتووە.
هێزەکانی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن: لە باشووری تەعز دژی حوسییەکان لە شەڕێکی سەختدان.
دەسەڵاتدارانی خۆجێیی یەمەن: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر سەربازگەیەک لە پارێزگای شەبوە، بۆ 73 کوژراو بەرزبووەوە.
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی 14 کەسی بێسەروشوێن بەردەوامن.
ئەمە کوشندەترین هێرشە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، کە تیایدا حوسییەکان بە سێ مووشەکی بالیستیکی هێرشیان کردە سەر پارێزگای شەبوە.
لای خۆیەوە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، بەرپرسیارێتیی گرووپەکەی لە هێرشەکە پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند ئامانجیان "کۆبوونەوە دوژمنکارەکانەی سعودیە" بووە لەو ناوچەیەدا.
حوسییەکان و سعودیە هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی یەکدی دەکەن





