د. تەها مەحوی: مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا پەیوەندیی بە گۆڕانی ئاستی ‌هۆڕمۆنەکانەوە هەیە

'' دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکانی مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا بوونی نەخۆشیی فرەکیسیی هێلکەدان بێت''
'' دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکانی مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا بوونی نەخۆشیی فرەکیسیی هێلکەدان بێت''

پووختەی هەواڵەکە

  • '' دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکانی مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا بوونی نەخۆشیی فرەکیسیی هێلکەدان بێت''

  • '' مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا پەیوەندیی بە گۆڕانی ئاستی ‌هۆڕمۆنەکانەوە هەیە ''


پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان چەند زانیارییەک سەبارەت بە مووی زیادەی ژێرچەناگە دەخاتەڕوو.


د. تەها مەحوی، نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان، دەڵێت:

بوونی مووی چەناگە ئاساییە لە تەمەنی پێگەیشتندا، گەشەکردنی مووی چەناگە بە ڕێژەیەکی زۆر یان نائاسایی، بە تایبەت کاتێک نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بێت، ڕەنگە هەندێکجار پەیوەندیی بە گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکانەوە هەبێت، دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکانی مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا نەخۆشیی فرەکیسیی هێلکەدان بێت، کە کاریگەریی لەسەر ئاستی هۆڕمۆنەکان هەیە.

هۆکارەکانی مووی زیادەی ژێرچەناگە لە خانماندا

د. تەها مەحوی دەڵێت '' لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا لەگەڵ مووی زیادەی ژێرچەناگەدا پێویستە خانمەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات ''

  • ناڕێکیی سووڕی مانگانە

  • بوونی زیپکە بەبەردەوامی

  • پێستی چەور

  • گەشەکردنی مووی نوێ و ئەستوور لەسەر دەموچاو یان سنگ

گەشەی مووی دەموچاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێكی دیکە جیاوازە و پشت بە ئەم هۆکارانە دەبەستێت:

  • تەمەن

  • ئاستی هۆڕمۆنەکان

  • بۆماوەیی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

چین شانەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ڕوواندنەوەی قژ بەکاردەهێنێت | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Wed Nov 25 2026

Loading related news...