
چارەخوازێکی خانمی تەمەن 58 ساڵان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە گورچیلەی بەرازی بۆ چێندراوە.
بۆماوەی زیاتر لە ساڵێکە خانمەکە گورچیلەکەی بۆ چێندراوە و هیچ کێشەیەکی مەترسیداری بۆ خانمەکە دروست نەکردووە.
نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ خانمێک ئەنجام دراوە و تەندروستیی خانمەکە جێگیرە.
بەڕێوەبەری پرۆگرامی چاندنی ئەندامانی جەستە لە بیرگهام دەڵێت '' چارەخوازەکانمان پاڵەوانن، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە لە پێناو زانستی پزیشکیدا و هەوڵەکانی بەردەستبوونی ئەو چارەسەرانەی کە بۆ بەشێک لە چارەخوازان بەردەست نین''.
لە ساڵی 2024 ـدا لە ڕێگەی پڕۆگرامی چاندنی ئەندامانی جەستە لە بیرگهام بۆ یەکەمجار یەکەم چاندنی گورچیلەی دەستکاریکراوی بەراز بۆ مرۆڤ ئەنجام درا، بەڵام چارەخوازەکە دوای 52 ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
لە ساڵی 2025 لە ڕێگەی هەمان پڕۆگرامەوە چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ چارەخوازێکی دیکە ئەنجام درا، بەڵام دوای 271 ڕۆژ گورچیلەی بەرازەکەی بۆ لابرا و لە گورچیلەی کەسێکی بەخشەری بۆ چێندرا.
ئەو کەسانەی هەوکردنی توندیان هەیە.
ئەو کەسانەی شێرپەنجەکەیان چالاکە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە، دەبێت ماوەیەک چاوەڕێ بکەن تاوەکو بارودۆخی تەندروستییان جێگیر دەبێت، دواتر نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەو کەسانەی نەخۆشییە خۆبەرگرییەکانیان هەیە.
ئەو کەسانەی نەخۆشییە توندەکانی جگەریان هەیە.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
پیاوێک بۆماوەی 271 ڕۆژ بە گورچیلەیەکی بەرازەوە ژیا | CHANNEL8


