د. کامەران جەلال: شیرەمەنییەکان و گۆشتی سوور مەترسیی تووشبوون بە سەرئێشە زیاد دەکەن

'' بۆ دووربوون لە سەرئێشە، ئەو خواردنانە نەخورێن کە بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە ''
'' بۆ دووربوون لە سەرئێشە، ئەو خواردنانە نەخورێن کە بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە ''

پووختەی هەواڵەکە

  • '' بۆ دووربوون لە سەرئێشە، ئەو خواردنانە نەخورێن کە بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە ''

  • '' شیرەمەنییەکان و گۆشتی سوور مەترسیی تووشبوون بە سەرئێشە زیاد دەکەن ''


پسپۆڕێکی مێشک و دەمار جۆری ئەو خواردنانە دەخاتەڕوو کە مەترسیی تووشىبوون بە سەرئێشە زیاد دەکەن.


د. کامەران جەلال، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، دەڵێت '' ئەم خواردنانە مەترسیی تووشبوون بە سەرئێشە زیاد دەکەن ''

  • شیرەمەنییەکان بەتایبەت پەنیری زەرد

  • گۆشتی سوور

  • گۆشتە دەستکاریکراوەکان

  • شیرنەمەنییەکان و ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە

ئەگەر سەرئێشە ئەم نیشانانەی لەگەڵدا بوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت

  • لەهۆشخۆچوون

  • تایەکی بەرز

  • سڕبوونی جەستە

  • بوونی کێشە لە کاتی ڕۆیشتن

  • بوونی کێشە لە بینین

  • دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە

هۆکارەکانی سەرئێشە

  • وشکبوونەوەی جەستە

  • تێکچوونی کاتی خەو

  • فشاری دەروونی

  • بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان

  • خوێنبەربوونی مێشک

  • بوونی گرێ لە مێشکدا

  • شەقیقە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

بۆچی نابێت سەرئێشەی بەیانیان پشتگوێبخرێت؟ | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Wed Nov 25 2026

Loading related news...