
'' لە لایەن دامەزراوەی دانا فاربەر بۆ شێرپەنجە چەند بەدواداچوونێکی پزیشکی بۆ تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام دراون''
دەرمانەکە ناوی giredestrant ـە بەهاوبەشی لەگەڵ دەرمانی everolimus بەکار دەهێنرێت.
'' ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پشتبەست بە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی دامەزراوەی دانا فاربەر، دەرمانە نوێیەکەی شێرپەنجەی مەمکی پەسەند کرد ''
دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی مەمک پەسەند کرا، دەرمانەکە زیاتر کار لەسەر وەرگرەکانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دەکات.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کاریگەرییەکانی دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی مەمک تاقیکرایەوە.
دەرمانەکە ناوی giredestrant ـە بەهاوبەشی لەگەڵ دەرمانی everolimus بەکار دەهێنرێت.
373 چارەخوازی شێرپەنجەی مەمک بەشدارییان لە ئەنجامدانی توێژینەوەکە کردووە.
%55ـی بەشداربووانی توێژینەوەکە بازدانیان هەبووە لە جینی وەرگری هۆڕمۆنی ئیسترۆجی ESR1.
دەرمانە نوێیەکە کار لەسەر وەرگری هۆڕمۆنی ئیسترۆجی ESR1 دەکات.
چارەخوازانی توێژینەوەکە بۆ ماوەی نزیکەی 17 مانگ هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەندروستییان کراوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت، ئەو چارەخوازانەی بازدانی بۆماوەییان لە وەرگری هۆڕمۆنی ئیسترۆجینی ESR1 هەیە و دەرمانە نوێیەکەی شێرپەنجەی مەمکیان وەرگرتووە، بە ڕێژەی %63 مەترسیی گیانلەدەستدان و خراپتربوونی بارودۆخی شێرپەنجەکەیان کەمترە بەراورد بە ئەو کەسانەی دەرمانەکەیان وەرنەگرتووە.
پێشبینیی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 نزیکەی سێ ملیۆن خانم تووشی شێرپەنجەی مەمک ببن.
بەرزترین ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی مەمک لە چین و هیندستان تۆمار کراوە.
دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی مەمک لە وڵاتە داهات کەم و مامناوەندەکاندا زیادی کردووە.
شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەی خانمانە لە جیهاندا.
گۆڕانکاری لە گۆی مەمک
گۆڕانی قەبارەی مەمک
بوونی گرێ لە مەمکدا
ئەستووربوونی مەمک
بوونی دەردراوی نائاسایی یاخود خوێن لە گۆی مەمکەوە
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
پەیوەندیی نێوان دووگیانی و تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک | CHANNEL8

