د. هەڵۆ ئورمزیار: دەوالیی گون لە ڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە چارەسەر دەکرێت

کۆبوونەوەی خوێن لە موولولەکانی خوێنی گوندا پلەی گەرمیی گونەکان بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا گون پێویستی بە پلەی گەرمی نزمترە بۆ دروستکردنی تۆوی گونجاو.
کۆبوونەوەی خوێن لە موولولەکانی خوێنی گوندا پلەی گەرمیی گونەکان بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا گون پێویستی بە پلەی گەرمی نزمترە بۆ دروستکردنی تۆوی گونجاو.

پووختەی هەواڵەکە

  • " دەوالیی گون مەترسیی نەزۆکیی پیاوان زیاد دەکات"

  • " دەوالیی گون لە ڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە چارەسەر دەکرێت"


پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ چەند زانیارییەک لەسەر دەوالیی گون ڕوون دەکاتەوە.


د. هەڵۆ مستەفا ئورمزیار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە دەوالیی گون، دەڵێت:

دوالیی گون بریتییە لە ئاوسان و گەورەبوونی خوێنبەرەکانی گون، ئەم حاڵەتە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەزۆکی لە پیاواندا.

دەوالیی گون لەڕێگەی ئەم هۆکارانەوە مەترسیی نەزۆکی لە پیاواندا زیاد دەکات

  • کۆبوونەوەی خوێن لە موولولەکانی خوێنی گوندا پلەی گەرمیی گونەکان بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا گون پێویستی بە پلەی گەرمی نزمترە بۆ دروستکردنی تۆوی گونجاو.

  • کەمبوونەوەی ئۆکسجین، تێکچوونی سووڕی خوێنی گون دەبێتە هۆی کەمیی ئۆکسجین و کۆبوونەوەی پێکهاتە ژەهراوییەکان لە شانەکانی گوندا، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی تۆوەکان، لاوازبوونی جووڵەی تۆوەکان و تێکچوونی شێوەی ئاسایی تۆوەکان.

دەوالیی گون چۆن چارەسەر دەکرێت؟

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت ‘‘ دەوالیی گون لە ڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سادەوە چارەسەر دەکرێت و کوالێتی تۆوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبنەوە’’.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

لەبەر ئەم هۆکارە نابێت پیاوان لە خۆیانەوە قورسایی هەڵبگرن | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Tue Nov 24 2026

Loading related news...