د. کامەران حەسەن: ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە هیچ ئازار و مەترسییەک دروست ناکات

ناوبینیی گەدە لە ڕێگەی بۆری خواردنەوە دەکرێت و هیچ مەترسییەک بۆ خنکانی کەسەکە دروست دەکات.
ناوبینیی گەدە لە ڕێگەی بۆری خواردنەوە دەکرێت و هیچ مەترسییەک بۆ خنکانی کەسەکە دروست دەکات.

پووختەی هەواڵەکە

  • '' لە ئێستادا ناوبینیی گەدە لەژێر بێهۆشکارییەکی قوڵدا دەکرێت ''

  • '' ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە هیچ ئازار و مەترسییەک دروست ناکات ''


پسپۆڕێکی وردی هەرس و جگەر، چەند زانیارییەک سەبارەت بە ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە دەخاتەڕوو.


د. کامەران حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، ئەم زانیارییانە سەبارەت بە ناوبینیی گەدە دەخاتەڕوو:

  • ناوبینیی گەدە لە ڕێگەی بۆری خواردنەوە دەکرێت و هیچ مەترسییەک بۆ خنکانی کەسەکە دروست دەکات.

  • ترسان لە دەرئەنجامی ناوبینیی گەدە وادەکات چارەخواز ئەنجامدانی ناوبینییەکە دوابخات، ئەمەش مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی چارەخوازەکە دروست دەکات.

  • لە ئێستادا ناوبینیی گەدە لەژێر بێهۆشکارییەکی قوڵدا دەکرێت.

  • ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە هیچ ئازار و مەترسییەک دروست ناکات.

ناوبینیی گەدە لە ئەم حاڵەتانەدا ئەنجام دەدرێت

  • بۆ زانینی هۆکاری نیشانەکانی وەک: ڕشانەوە، دڵتێکهەڵاتن، ئازاری گەدە و ئاستەنگیی قوتدانی خواردن.

  • بۆ وەرگرتنی نموونە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.

  • دەکرێت ناوبینیی گەدە وەکو پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەکاربێت.

دەکرێت ناوبینیی گەدە ئەم لێکەوتانە دورست بکات

  • باکردن

  • دڵتێکهەڵاتن

  • ماندووبوون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

د.دالیا تاریق: ئەنجامدانی پشکنینی ناوبینیی کۆڵۆن تەنیا بۆ دەستنیشانکردنی گرفتی تەندروستی نییە! | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Tue Nov 24 2026

Loading related news...