فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 16ـی ئازار پشوو نییە

مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و رۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە ساڵنامەی فەرمیی حکومەتدا نەکراوە و ناکرێت، تاوەکو پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

هاوکات بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی 16ـی ئازار پشوو نییە و دەوامی ئاسایی دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتایی مانگی پێنجی ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر بە پشووکردنی 16ـی ئازار لە تەواوی عێراق بەبۆنەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە.

هیوا حسێن

Sat Mar 15 2025

Loading related news...