حەیدەر عەبودى: ئەگەرى هەیە سوپاى عێراق بچێتە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان

حەیدەر عەبودى: ئەگەرى هەیە سوپاى عێراق بچێتە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • گوتەبێژی حکومەتی عێراق: هێزە چەکدارەکان دەچنە ناو جورفولسەخر.

  • حەیدەر عەبوودی: وادەیەک بۆ کشانەوەی گرووپی حیزبوڵا دیاری کراوە.

  • لە جورفولسەخر دەستکاری بۆری نەوت کراوە و پاڵاوگە و تانکی و تانکەریش هەبووە.

  • لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە شەش شوێنیان پشکنیوە.

  • هەرکەسێک پەیوەندی بە دۆسیەى قاچاخچێتى نەوتەوە هەبێت دادگایی دەکرێت.

  • هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ چوونى بەرپرسانى سەربازیی بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتی نەوت.

  • دەسەڵاتەکانى هەرێمى کوردستان لە دۆسیەى نەوتدا واتاى ئەوە نییە بتوانێت دەستوور پێشێل بکات.

  • بە گوێرەى دەستوور پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵی دەستنیشانکراوە.

  • هەرکەسێک ڕێگری لە هێزە ئەمنییەکان بکات ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.


حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گومانى بەقاچاخبردنى نەوت، چووەتە ناوچەى جورفولسەخر و بۆی دەرکەوتووە، دەستکاریی ئەو بۆرییە نەوتانەى بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن کراوە، لەگەڵ بوونى پاڵاوگە و کۆگای نەوت و تەنکەریش لە شوێنەکەدا هەبووە.


دۆسییەى جورفولسەخر

  • چەندین ساڵە باس لەوەدەکرێت جورفولسەخر دۆسیەیەکی داخراوە.

  • بەڵام حکومەت بە گوێرەی دەسەڵاتە یاسایی و دەستوورییەکانی.

  • بۆ پاراستنی پارەی دەوڵەت، ڕێکاری چاودێریی گرتووەتەبەر، بۆ ڕێگری لە بەقاچاخبردنی نەوت.

  • لیژنەکە چووەتە شەش پێگەی دیاریکراو و پاشان چووەتە ئەو شوێنانەى کە لە ڕاپۆرتی هەواڵگیریدا ئاماژەی پێدراوە.

  • لیژنەکە تێبینی دەستکاریکردنى بەرچاوی لە بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە کردووە.

  • ڕێنماییەکانی زەیدی تەنیا بۆ چاودێری بەقاچاخبردنی نەوت نییە لە ناوچەیەکی دیاریکراو.

  • بەڵکو سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە گومانی بەقاچابردنی نەوتی لێدەکرێت.

  • بە کرداریی دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

  • زەیدی فەرمانیکردووە، سەرجەم تێوەگلاوان بدرێن بە دادگا.

  • زەیدى فەرمانیکردووە، دەستەی دەستپاکی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، لە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی بە قاچاخبردنی نەوت لە جورفولسەخر.

  • هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکان ڕاسپێدراون بە ڕێگریکردن لە هەر ئاماژەیەک کە پەیوەست بێت جوڵەی تەنکەری نەوتهەڵگر، یاخود بەرهەمە نەوتییەکان.

  • چوونی هێزە ئەمنییەکان کارێکی ئاساییە بۆ ئیدارەدانی شار و شارۆچکەکانی عێراق.

  • بەرپرسیارێتی ئەمنی لەسەر شانی هێزە ئەمنییەکانە کە بەگوێرەی یاسا کاردەکەن.

  • ئەوانیش بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەجوڵێن.

  • حکومەت بە گوێرەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى جورفولسەخڕ دەکات.

  • حکومەت دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا دیاریکردووە.

  • دەسەڵاتەکانى هەرێمى کوردستان لە دۆسیەى نەوتدا، واتاى ئەوە نییە بتوانێت لە چوارچێوەى دەستوور لابدات.

  • هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

  • ئەگەر هەیە بۆ چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

  • ئاماژەی ڕازیبوون هەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری دەزگا ئەمنییەکان.

  • کە لە حکومەتی فیدراڵییەوە ڕاسپێردراون بۆ چاودێری گومانەکانی بەقاچاخبردنی نەوت.

  • هەرکەسێک ببێتە بەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکی هێزە ئەمنییە ڕاسپێدراوەکان بۆ چاودێری بە قاچاخبردنی نەوت، ڕووبەڕووی یاسا بووەتەوە.

لەسەر ئەم پێشهاتانەش، لیوا عوسمان محەممەد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هیچ پێشهاتێکی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراونەتەوە و ئەگەر هەر هەوڵێکى لەو جۆرە هەبێت، ئەوا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.

Loading related news...