
پووختەى هەواڵەکە
بە فەرمانى عەلى زەیدى، ئەپى تێلیگرام داخراوە.
30 ڕۆژ مۆڵەت دراوە بە کۆمپانیاکە داواکارییەکانى عێراق جێبەجێ بکات.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە گوێرەی بڕیاری ژمارەی 65ـی ساڵی 2004ـی هەموارکراو، ئەپەکەیان داخستووە.
کۆمپانیای تێلیگرام پابەند نەبووە بە ڕێکار و پابەندییە یاساییەکان لە عێراق.
کۆمپانیاکە ڕێکاری پێویستی نەگرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناوەڕۆک و بابەتانەی لە پێگەکەدا بڵاودەکرێتەوە.
بە گوێرەی یاساکانی عێراق نیین.
ئەوەش وایکردووە ڕێکاری ڕێکخستنەوە لە دژی بگیرێتەبەر.
لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی 30 ڕۆژ بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە یاساییانە.
کۆمپانیاکە پابەندکراوە بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکەکانی ئەپەکە.
بە جۆرێک لەگەڵ داوا و یاساکانى عێراقدا بگونجێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کارکردنی کۆمپانیای تێلیگرام بە گوێرەی یاساکانی عێراق و پابەندبوون پێیەوە، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەردەوامیی کارکردنی ئەو ئەپە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە عێراقدا.