سووری و ئۆکرانییەکان لە پێشەنگی داواکارانی پەنابەریین لە ڕووسیا

بەهزاد ئەحمەد10 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆشکی کرێملنی رووسیا. فۆتۆ: AP
کۆشکی کرێملنی رووسیا. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، سووری و ئۆکرانییەکان لە پێشەنگی لیستی داواکارانی پەنابەریین لە ڕووسیا.

  • وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا دەشڵێت، لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 820 کەس داوای مافی پەنابەریی کاتییان لە ڕووسیا کردووە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕووسی ڕیا نۆڤستی، لە شەش مانگی ئەمساڵدا، زۆرتریینی ئەوانەی داوای پەنابەرییان لە ڕووسیا کردووە، ئۆکرانییەکانن، بەبێ ئەوەی ژمارەی تەواوی داواکارانی پەنابەریی ئۆکرانی ئاشکرا بکەن.


زانیارییەکانی ئاژانسەکە ڕووسیەکە:

  • دوای ئۆکرانییەکان، زۆرترین هاوڵاتیی سووری داوای مافی پەنابەرییان لە ڕووسیا کردووە.

  • لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 427 سووری و 97 ئەفغانی داواکاریی پەنابەرییان پێشکەش کردووە.

  • هاوڵاتییانی ئێران، ئۆزبەکستان و کازاغستانیش لە ڕیزی 10 وڵاتی سەرەکیدا دەرکەوتوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لە ڕووسیا.

  • لە ساڵی 2025 هەشت هەزار و 820 کەس داوای مافی پەنابەریی کاتییان لە ڕووسیا کردووە.

  • لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 11 داواکاریی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵەکەدا پێشکەش کرابوون.

  • زۆربەیان هاوڵاتیی سووری بوون و ژمارەیان هەزار و841 داواکارییە، لە دوای ئەوانیش ئۆکرانییەکان دەهات بە هەزار و 140 داواکاری.

لە ساڵی 2022ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 93 هەزار ئۆکرانی داواکاریی مافی پەنابەرییان لە ڕووسیا پێشکەش کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاژانسی پەنابەران: بەهۆی دۆخی سووریاوە داواکاریی پەنابەری لە ئەوروپا کەمیکردووە

Loading related news...