
مانگی ڕابردوو 160,788 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراون.
مانگی ڕابردوو زیاتر لە 17 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان بینراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی سەردان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی چەند نەخۆشخانەیەکی بڵاوکردەوە.
17,559 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراون.
1,895 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان ماونەتەوە.
558 حاڵەتی سكچوون، ڕشانەوە، ووشكبوونەوە و 361 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون.
426 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، 192 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 197 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,334 چارەخواز بینراون.
5,109 كەس سەردانی تاقیگەی تەندروستیی گشتییان لە سلێمانی كردووە.
11,998 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر بۆ هاونیشتمانییان ئەنجام دراوە.
شیکارییەکان 120 شیكاری دڵنیایی، مۆلیكیولەر و پەتای سكچوون بوون.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن


