پێشانگەیەکی هوونەری لە ڕیشەوە تاوەکو چیرۆک لە پیرانشار بەڕێوەدەچێت

پێشانگەیەکی هوونەری لە ڕیشەوە تاوەکو چیرۆک لە پیرانشار بەڕێوەدەچێت

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • پێشانگاکە بە بەشداری 15 هونەرمەند و 30 بەرهەمی هوونەری بەڕێوەدەچێت.

  • زۆرینەی بەرهەمەکان پەیوەندییان بە سروشتی پیرانشار و ناوچەکانی زاگرۆسەوەیە.


شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان... باوەشی بۆ یەکێک لە دەگمەنترین پێشانگە هوونەرییەکانی کردووەتەوە.


پێشانگا هوونەرییەکە

  • لە ژێر ناونیشانى "ڕیشەوە تاوەکو چیرۆک" بە بەشداری دەست ڕەنگینەکانی شارى پیرانشار بەڕێوەدەچێت.

  • هەریەکێک لە بەرهەمەکان هەڵگری چیرۆکێکە و بیرەوەری و ناسنامەی سروشت و شاخە بەرزەکانی زاگرۆس پیشاندەدات.

  • 30 بەرهەمی هونەری پێشکەشدەکرێت.

  • بە سود وەرگرتن لە تەکنیکی ڕەنگ و ڕۆن هونەرمەندان هەوڵیانداوە تابلۆکانى سروشت لەسەر ئەم پەڕانە بنەخشێنن.

  • تابلۆ هوونەرییەکانی پێشانگاکە بۆ یەکەمجارە دەخرێنە بەر دیدەی هۆگرانی هونەری شێوەکاری.

  • ئامانجیش ئەوەیە لە نێوان ڕەنگ و هێڵەکاندا، چیرۆکی شار و سروشتێک ببینرێت کە لە ڕیشەوە دەست پێ دەکات و تاوەکو کۆتایی چیرۆکێک درێژدەبێتەوە.

پێشانگاکە لە 28ـی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، بڕیارە تاوەکو 4ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت بۆ ئەوەى لە هەرجێگایەکى شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بێت، ئارەزوو مەندان بتوانن سەردانى بکەن.

سامیا حەسەن

Fri Oct 30 2026

Loading related news...