ئاستى ئاوى باران بەرزبووەتەوە.
هاتوچۆ لە بەشێک لە ڕێگەکانى ئامەد وەستان.
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز و بەخوڕ ڕووی لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان کردووە و لە زۆبەی شارەکان ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە.
لە شاری ئامەد ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە.
لە هەندێک لە ڕێگەکان، بۆ ماوەیەک هاتوچۆ وەستا.
بارانبارینی چڕ و بەخوڕ بە شێوەیەکی سەرەکی پارێزگاکانی ئامەد، خارپێت، دێرسیم، چەولیگ، دیلۆک، رووها، مێردین، ئێلیهـ و سەمسوورى گرتوەتەوە.
پلەکانی گەرما لەم پارێزگایانەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیون.
لە نێوان 8 بۆ 18 پلەی سیلیزیدا جێگیر دەبن.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ هەینى و سبەی شەممە، شەپۆلی بارانبارین و هەورە بروسکە لە زۆبەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەردەوام دەبێت.
