پێشبینی بەرهەمهێنانی 8 هەزار تۆن هەنار لە سەردەشت دەکرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • بەرهەمى هەنار لە باخەکانى سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى کوردستان سێ بەرامبەرە بە ڕابردوو.

  • کشتوکاڵى سەردەشت پێشبینیی تێپەڕاندنى ئاستى ساڵانى ڕابردوو دەکات.


ئەحمەد عەلی پوور، بەرێوەبەری دامەزراوەی کشتوکاڵی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، پێشبین دەکەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی هەناریان بۆ هەر هێکتارێک بگاتە 35 بۆ 40 تۆن و کۆی گشتی بەرهەمی هەناری ناوچەکانی سەردەشت بگاتە هەشت هەزار تۆن.


گونجاوى باخەکان هۆکارە

  • عەلی پوور: ڕووبەری باخە هەنارەکانی سەردەشت بۆ ئەمساڵ نزیکەی 200 هێکتارە.

  • بە هۆی گونجاوی و کەشوهەوای لە بارەوەیە.

  • بڕی بەرهەمی هەنار بەراورد بە ساڵای پێشوو سێ بەرامبەر زیادیکردووە.

شاری سەردەشت نزیکەی 13 هەزار هێکتار زەویی باخداری و 20 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی هەیە، ترێ و سماق و هەنار لە بەرهەمە سەرەکییەکانی ناوچە جیاوازەکانی سەردەشتن.

سامیا حەسەن

Fri Oct 30 2026

Loading related news...