
ئاغاجکى شاعیر 10 ساڵ مانەوە لە ئەستۆنیا نیشتەجێیە.
حکومەتی ئەستۆنیا تۆمەتی ئەندامبوونى لە پەکەکە داوەتە پاڵ.
تەکین ئاغاجک، شاعیر و شانۆکارێکی کوردە و ماوەی 10 ساڵە لە ئەستۆنیا دەژی. حکومەتی ئەستۆنیا پێشتر داواکاریی مانەوەی ئاغاجکی ڕەتکردبووەوە.
ئاغاجک دوایین جار داوای مانەوەی پێشکەشی حکومەتی ئەستۆنیا کرد.
ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە داواکارییەکەی ڕەتکردوەتەوە.
بڕیاریدا ڕادەستی تورکیای بکاتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئاغاجک ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە.
ئاغاجکی تەمەن 53 ساڵ، دوایین جار لەبەردەم دادوەردا گوتی، "من تیرۆریست نیم و تەنانەت چەکیشم نییە."
پرسی ڕادەستکردنی ئاغاجک هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی پڕۆسەی ئاشتی. بەگوێرەی یاسای پڕۆسەکە، ئەو کەسانەی بەهۆی دۆسیەی پەکەکەوە تورکیایان بەجێهێشتووە، بە ڕەزامەندیی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا، بەڵام تاوەکو ئێستا یاساکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە تورکیا رۆژنامەوانێکی سویدی بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە و سووکایەتی بە ئەردۆغان بەندکرا

