
وەزارەتى ئەوقاف: پێنجشەممەى داهاتوو کۆتا وادەیە بۆ تەواوکردنى مامەڵەکان.
وەزارەتى ئەوقاف: هەرکەسێک مامەڵەکەى تەواو نەکات یەدەگێک دەخرێتە جێگەکەى.
كاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیى حەج و عومرەى هەرێمى كوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو كەسانەی ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووه و تاوەكو ئێستا مامەڵەیان تەواو نەكردووه، پێویسته تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممه بەرواری 5/11/2026 سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیداره سەربەخۆكان بكەن به مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
کاروان ستونى: وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
هەرکەسێک مامەڵەکەى نەکات، ئەوا ئەوانەى بە یەدەگ ناویان دەرچووە، دەخرێتە جێگەیان.
هەرکەسیش مامەڵەکەى تەواو نەکات، مافى حەجکردنى نامێنێت.
پێنج هەزار و 200 کەس پشکى حاجییانى هەرێمى کوردستانە بۆ وەرزى حەجى ساڵى داهاتوو، کۆتایی مانگى ڕابردوو ناوەکانیان بەشێوەى تیر و پشک ڕاگەیەنرا.
هەرکەسێک ناوى بۆ وەرزى حەجى 2027 دەرچووە لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییەکان، پێویستە بڕى شەش ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تێچووى حەج بدات.