
پووختەی هەواڵ:
بە فەرمی و لە هەژماری خۆی، عەدنان کەریم نوێترین ئەلبوومی ڕاگەیاند
ئەلبوومە نوێیەکە بە ناونیشانی گوارە بڵاودەکرێتەوە
لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت بڵاویدەکاتەوە
بڕیارە حەوتی تشرینی دووەم، کاتژمێر شەشی ئێوارە، ئەلبوومە نوێیەکەی عەدنان کەریم لەسەر ئەم تۆڕانە بڵاوبکرێتەوە:
یوتیوب
ئایتونز
سپۆتیفای
وەکو لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی پێ داوە: کامکارەکان موزیکیان بۆ سەرجەم گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومە ژەنیوە.
ئەلبوومەکە بە ناونیشانی گوارە، 11 گۆرانی لەخۆدەگرێت.
عەدنان کەریم:
تەمەنی 63 ساڵە و یەکێکە لە دیارترین ژەنیار و گۆرانیبێژانی کوردستان
بەنزیکەی 20 ئەلبوومی هەیە
دوایین ئەلبوومی لە ساڵی 2022 بە ناونیشانی شار بڵاوکردووەتەوە
تاوەکو ئێستا دوو ئەلبوومی بە هەماهەنگیی کامکاران بڵاوکردووەتەوە