چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.
نزیکەی 115 ئەسپ بەشدرییان لە فێستیڤاڵەکە کرد.
ئەسپسوارانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشداربوون.
شاری سەقزی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوەشی بۆ چوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواریی کردەوە.
توانای سوارچاکان و جووڵەی ئەسپەکان نمایش دەکرێت.
میوانان و بەشدارانی فێستیڤاڵەکە دڵخۆشن بە بوونی فیشتیڤاڵێکی لەو جۆرە.
میوانان و بەشداران: ئەم جۆرە فێستیڤاڵە دەرفەتە بۆ ناساندن و لێک نزیکبوونەوەی سوارچاکان.
115 ئەسپ بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە.
لە شارەکانی کرماشان، ئیسفەهان، ورمێ، پیرانشار و ئیلام و شارە جیاوازەکانی دیکەی ئێرانەوە هاتوون.
فێستیڤاڵەکە بە هەوڵی دەستەی سوارچاکی و بە هاوکاریی چالاکانی بوارەکە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سەقز بەڕێوەچووە.
ڕێکخەران دڵخۆشن ئەمساڵ پێشوازی گەرم لە فێستیڤاڵەکە کراوە.
ئەسپ تەنیا ئاژەڵێکی جوان و بەهێز نییە، بەڵکو بەشێکە لە میراتی کولتوری و ناسنامە و مێژووی هەر میللەتێک، پاراستن و پەرەپێدانی نەژادەکەی پێوستی بە پشتگیریی بەردەوام و دروستکردنی ژینگەی لەبار و گونجاو هەیە.