بۆری نەوتی عێراق – تورکیا لە کەرکووک خرایەوە کار

بۆری نەوتی عێراق – تورکیا لە کەرکووک خرایەوە کار

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی نەوت بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ زیاترکردنی هەناردەی نەوت ناوی دەبات.

  • سەرەتا 300 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و پاشان لە ئاییندەیەکى نزیکدا دەکرێتە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


ئەمڕۆ هەینی، باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە پارێزگای کەرکووک وێستگەی پەستانی IT1ـی کردووەتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دووبارە کارپێکردنی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا کە بە بۆری کۆن ناسراوە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوى وەزارەتى نەوتى عێراق

  • کارپێکردنەوەی بۆرییەکە دوای 12 ساڵ لە وەستان دێت.

  • بە هەنگاوێکی گرنگی بەهێزترکردنی توانای عێراقی ناودەبات لە گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردن.

  • ئێستا وەک قۆناغی یەکەم، بۆرییەکە توانای هەناردەکردنی 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەى هەیە.

  • ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و دوای نۆژەنکردنەوەی وێستگەی پەستانی دووەم.

  • توانای هەناردەکردن لەو بۆرییە بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز دەکرێتەوە.

  • نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە لە لایەن کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکانەوە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ هەینی، باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتی عێراق گەیشتە کەرکووک و کۆبوونەوەی وەزارەتەکە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەنجامدرا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

گواستنەوەى نەوتى بەسرە بۆ کەرکووک - جەیهان 15 ملیار دۆلاری تێدەچێت

تورکیا 15%ی پشکی کێڵگەی نەوتی کەرکووکی وەرگرت

ئارام یوسف

Fri Nov 27 2026

Loading related news...