ئەمریکا هانی ڤەنزوێلا و عێراق دەدات لە ئۆپێک بکشێنەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتى نەتى عێراق لە برى کشانەوە هەوڵى زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت دەدات.

  • هەناردەى نەوتى عێراق گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


ئاژانسى ڕۆیتەرز، بڵاویکردەوە 10 سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هانی هەریەک لە ڤەنزوێلا و عێراقی داوە، بیر لە کشانەوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بکەنەوە، کە دوو لە پێنج وڵاتە دامەزرێنەرەکەی ئۆپیکن.


زیادکردن لە برى کشانەوە

  • بەرپرسانی ئەمریکا فشارەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنان لە هەردوو وڵاتدا بووە.

  • کۆتوبەندەکانی بەرهەمهێنان کە ئۆپێک دەیانسەپێنێت، بوونەتە ڕێگر لە بەردەم بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا.

  • دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایان کردووە، عەلی زەیدی، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومیدا ئەگەری کشانەوەی لە ئۆپێک خستووەتەڕوو.

  • ئەمەش دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، بەڵام هەردوو سەرچاوەکە گوتوویانە، وەزارەتی نەوتی عێراق دژایەتیی ئەو هەنگاوەی کردووە.

  • زەیدییان ڕازیکردووە عێراق لە ڕێکخراوەکەدا بمێنێتەوە و لە بری کشانەوە، هەوڵبدات پشکی بەرهەمهێنانی زیاتر بەدەستبهێنێت.

ئاستى بەرهەمهێنان چەندە ئێستا؟

لە نوێترین داتاى وەزارەتى نەوتى عێراق، هەناردەى نەوت گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتى خاو، کە لە سەرەتاى ئەمساڵ بۆ 200 هەزار بەرمیل دابەزیبوو.

هەژموونى ئەمریکا لەسەر ڤەنزوێلا و عێراق

ئەمریکا هەژموونێکی بەهێزی بەسەر هەردوو وڵاتەکەدا هەیە؛ داهاتی نەوتی عێراق، هێشتا بە هەژمارێکی بانکی یەدەگی فیدراڵیدا لە نیویۆرک تێدەپەڕێت و لە دوای لەسەرکارلادانی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا لە مانگی کانوونی دووەمدا، واشنتن دەستی بەسەر گەیشتنی ئەو وڵاتە بە سەرمایە حکومییەکاندا گرتووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە بەرپرسانی ئەمریکی پرسی کشانەوەی ڤەنزوێلایان لە ئۆپێک لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدا تاوتوێ کردبێت، هاوکات لە هەمان کاتدا گفتوگۆکانی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ عێراق لەسەر باشترکردنی ژێرخانی وزە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزە بووە، نەک پرسى ئۆپێک.

هەوڵەکانی ئەمریکا فشارێکی زیاتر دەخەنە سەر ڕێکخراوێکە، کە لە ساڵی 2019ـەوە چوار ئەندامی لەدەستداوە و پێکهاتوون لە ئیمارات، ئەنگۆلا، ئیکوادۆر و قەتەر.

ڕێکخراوی ئۆپێک لە ئەیلوولی 1960 لە بەغداد لەلایەن چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوتەوە دامەزرا و ئێستا 11 ئەندامى هەیە و هاوپەیمانییان لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی دیکە کردووە لە نێویاندا ڕووسیا، لەژێر ناوی ئۆپێک پڵەس.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئۆپیک پڵەس بەشە بەرهەمى نەوتى عێراقى وەک خۆى هێشتەوە

مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە

Loading related news...