یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3,679 دۆلار بەرزبووەتەوە

یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3,679 دۆلار بەرزبووەتەوە

00:00/00:00
بڕێک لە یەدەگی زێڕ و زیو. فۆتۆ: AP

پووختەى هەواڵەکە

  • زێڕ 3.10% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد

  • یەک ئۆنسە زیو بە 44.3 دۆلارە.

  • زیو 6.73% بەرزبوونەوەى تۆمارکرد

  • یەک کیلۆ زیوى پاڵم لە هەرێمى کوردستان بە 1,480 دۆلارە


نرخى زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینی بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی، ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە، بۆ دووەم مانگى لەسەر یەک بازاڕى کانزا زەردەکە ناجێگیربووە و نرخەکەى بۆ خوار سێ هەزار و 500 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیک دابەزیبوو.


نرخى ئۆنسەى زێڕ و زیو

  • یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 679 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

  • 3.10% بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە.

  • یەک کیلۆ زێڕیش گەیشتووەتە 118 هەزار و 217 دۆلارى ئەمریکى.

  • یەک ئۆنسە زیو بە 44 دۆلار و 30 سەنتە.

  • بە ڕێژەى 6.73% بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە.

  • هاوکات لە هەرێمى کوردستان یەک کیلۆ زیو بە هەزار و 480 دۆلارە، لە کاتێکدا لە بۆڕسەدا یەک کیلۆ بە هەزار و 423 دۆلارە.

بە گوێرەی شرۆڤەکارانی دامەزراوەی تی دی بۆ کاغەزە داراییەکان، هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی ئاستی نرخ بۆ زێڕ و کانزا بەنرخەکان بەهۆی بوونی مەترسییەووە، لە ماوەی دووردا، پێشبینی دەکرێت کانزا زەردەکە و کانزا بەنرخەکانی دیکە، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیانەوە ببینن، لەوانەش گەیشتنی نرخی زێڕ بۆ پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک لە شەش مانگى یەکەمى ساڵی داهاتوودا.

Loading related news...