
پێش جەنگ 100 دۆلار بەرامبەر 17.6 ملیۆن تمەن بوو.
ئێستا 100 دۆلار بەرامبەر 29.3 ملیۆن تمەنە.
یەک ملیار تمەنى ئێرانى بە 3,410 دۆلارە.
لە ناوخۆى ئێران 100 دۆلار بەرامبەر بە 29 ملیۆن و 320 هەزار تمەنە و لە هەرێمى کوردستان بە 29 ملیۆن و 270 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە کاش 28 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە، هاوکات یەک ملیار تمەنى ئێرانى بە سێ هەزار و 410 دۆلارە.
بە هۆى جەنگ و گەمارۆى ئابوورى و دەریاوانى لەسەر ئێران، بەهاى دراوەکەشى داڕماوە.
تەنیا لە 11 مانگى ئەمساڵدا 39.8%ـى بەهاى دراوەکەى بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
هۆکارەکەشى جەنگى ئیسرائیل و ئەمریکا بووە بەرامبەر بە تاران و گەمارۆی ئابوورى و دەریایی لەسەر ئەو وڵاتە.
لە هەرێمى کوردستان تەنیا بەشێک لە بازرگانان مامەڵە بە تمەنەوە دەکەن.
کە کاڵاو پێداویستى لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن.
ئەویش لە پاش جەنگەوە زۆر سنووردار بووە.
هەروەها یەک ملیۆن تمەنى ئێرانى بە پێنج هەزار و 800 دینارە و 100 هەزار تمەنى ئێرانییش بە 580 دینارى عێراقیە.
بە گوێرەى داتاکانی بازاڕ، لە 27ـی شوبات و تەنیا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکی جەنگ، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 17 ملیۆن و 600 هەزار تمەن بووە، بۆ هەر 100 دۆلارێک 11 ملیۆن و 720 هەزار تمەن بەهاکەى بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.