
سەردانەکەى سەرۆکى یەکێتى بەر لە دەستپێشخەرییەکەى فایەق زێدانە.
بافڵ جەلال تاڵەبانى لەگەڵ بەرپرسانى حیزبى و دەسەڵاتە فەرمییەکان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانى ڕایگەیاندووە، سەردانى بەغداد دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانى لە بەغداد لەگەڵ دەسەڵاتە فەرمییەکان و بەرپرسانى لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەى فایەق زێدان، کەناڵ8 زانیاریی دەستکەوتووە:
کۆبوونەوەیەک لە یەکى مانگى کانوونى دووەم لە بەغداد دەکرێت و کۆبوونەوەکە بە چاودێریى ئەمریکا دەبێت.
لە کۆبوونەوەى 25ـى ئەم مانگەی چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ کۆبوونەوەى بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و بڕیارە لە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو هەردوولا لە بەغداد کۆببنەوە.
فەهمى بورهان: شاندى یەکێتى و پارتى پێکەوە دەچنە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد