
پووختەى هەواڵەکە
هێزەکانى پاسەوانى سنوور تیایاندا جێگرکرا.
بڕیارە ڕۆژانى داهاتوو ژمارەیەک دەروازەى دیکە لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێن.
ڕۆژى پێنجشەممە، 26ـى تشرینى دووەم، حکومەتی عێراق دەروازەى سنووریی وەلیدی لە نێوان عێراق و سووریا داخست، کە دەروازەیەکی نیمچە فەرمییە و دەکەوێتە نزیک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
دەروازەی وەلیدی نیمچە فەرمی، لە لایەن عێراقەوە بە دیواری کۆنکرێتی داخراوە.
هەروەها سەرجەم جموجۆڵەکانیش لە دەروازەکە ڕاگیراون.
ئەمڕۆ تەنیا ڕێگە بە تێپەڕبوونى ئەو بارهەڵگرانە دراوە کە پێشتر لە دەروازەکە گیریان خواردووە.
ڕێگە بە هیچ جوڵەیەکى بازرگانى لە دەروازەکە نەدراوە.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەڵەبجە: دەروازەی پشتە لە سنووری شارەدێى بەمۆ داخراوە.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەڵەبجە: سەرجەم جموجۆڵەکانیش لە دەروازەکە ڕاگیراون.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەڵەبجە: هێزەکانى پاسەوانى سنوور لە دەروازەکە جێگیرکراون.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەڵەبجە: ڕێگە بە هیچ هاتن و چونێک نادرێت.
هەروەها، دەروازەی سنووریی سمێڵکاش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان داخراوە و جووڵەى بازرگانى لە دەروازەکە بە تەواوى ڕاگیراوە و تەنیا ڕێگە بە هاتوچۆى مرۆیی دەدرێت.
دەروازەى نیمچە فەرمیی وەلید لە نێوان ڕۆژئاواى کوردستان و باشوورى کوردستان داخرا
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لە بارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە