فەهمى بورهان، ڕایگەیاند، کێشەکە کێشەى هەرێمى کوردستانە و پێویستى بە شاندى هاوبەشە.
فەهمى بورهان، ڕایگەیاند، لە عێراق حەوت دەستوور نوسراوە کەمترین بڕگەى جێبەجێکراوە.
فەهمى بورهان، ڕایگەیاند، لە دەستوور مافەکانى خەڵکى کوردستان نوسراوە بەڵام جێبەجێنەکراوە.
فەهمى بورهان، ڕایگەیاند، بەغداد هەر بڕگەیەکى دەستوورى بە دڵ بێت جێبەجێى دەکات.
فەهمى بورهان، ڕایگەیاند، زەیدى هیچ باسێکى لە ماددەى 140ـى دەستوور نەکردووە.
فەهمى بورهان، سەرۆکى دەستەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، شاندى هاوبەشى یەکێتى و پارتى پێکەوە هەفتەى داهاتوو دەچنە بەغداد و گفتوگۆ لەسەر پرسەکان دەکەن. لە بارەى کێشەى ناوچە جێناکۆکەکانیش گوتى "لە 75% بۆ 80%ى ڕووبەرى ناوچە جێناکۆکەکان لە ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵدایە و بەشێکى زۆر کەمى لە ژێر دەسەڵاتى هەرێمى کوردستانە".
بڕیارە کۆبوونەوەکە لەسەر دەقە دەستوورییەکان بێت.
شاندى هەرێمى کوردستان دەمێکە داواى ئەوە دەکەن کە پێویستە دەقە دەستوورییەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
لە عێراق حەوت دەستوور نوسراوە لە هەندێکیان دان بە مافەکانى گەلى کورد نراوە.
بەڵام جێبەجێنەکراوە و لە دوایین بڕیارەکانى زەیدى تایبەت بە هەرێمى کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان باس لە ماددەى 140 نەکراوە.
ڕاستە بڕیارەکان بۆ هەرێمى کوردستان توندە.
بەڵام لەسەر ئەرزى واقیع هیچ جموجوڵێک نەکراوە.
بە پێویستى دەزانێت میدیا هانى دووبەرەکى و دروستکردنى ناکۆکى لە نێوان کورد و عەرەب نەدات و کێشەکان لە قاڵبى خۆى گەورەتر نەکرێت.
