
ئێران بە چەک و تەقەمەنى کە بەشێکى بێبەرامبەربووە پشتیوانیی عێراقى کردووە.
ئێران ڕاوێژکارى ناردووە بۆ پاڵپشتیی حەشدى شەعبى.
دەستەى حەشدى شەعبى، لە ڕاگەیێنراوێکدا لێدوانى چالاکوانێکى لە کەناڵێکى ئاسمانى ڕەتکردووەتەوە کە گوتوویەتى، حکومەتى عێراق لە کاتى جەنگى دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان مووچەى بە ڕاوێژکارانى ئێرانى داوە.
لێدوانى نابەرپرسیارانەى لەو جۆرە سوکایەتییە بە ڕاستییەکانى ئەو قۆناغە.
بێبایەخکردنى خوێنى شەهیدان و نکۆڵیکردنە لەو هەڵوێستانەى پاڵپشتیی عێراقیان کرد لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر.
کۆمارى ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی پێشکەش بە عێراق کرد.
لەوانە پێدانى چەک و تەقەمەنى کە بەشێکیان بێبەرامبەربوون.
هەروەها ناردنى ڕاوێژکارانى شارەزا بۆ پاڵپشتیی حەشدى شەعبى.
کە 55 کەسیان شەهیدبوون و ژمارەیەکى زۆریان برینداربوون.
لە وەبیرهێنانەوەى ئەم هەڵوێستانە، بە شکۆوە یادى سەرجەم شەهیدان دەکەنەوە.
کە بەبێ بەرامبەر خۆیان بەختکرد بۆ بەرگریی لە عێراق و خاکى پیرۆزییەکان.
لە پێش هەموویانەوە حاجى قاسم سولەیمانى، کە بەخوێنى خۆیان بەرزترین واتاى قوربانیدان و دڵسۆزییان لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەرجەستەکرد.
وەک حەشدى شەعبى دەڵێت، بەبیرهێنانەوەى ئەم ڕاستیانە منەت نییە بەسەر عێراقدا، بەڵکو دادپەروەرییە بۆ قوربانیدانەکان و پاراستنى وەفا، نکۆڵیکردنى ناگونجێت لەگەڵ ڕەسەنایەتیی هاوڵاتیی عێراق و بەها ئەخلاقى و نیشتمانییەکان.