
تاوەکو ئێستا دەستبەسەر زیاتر لە 200 ملیار دینار گیراوە.
سەدان کیلۆ زێڕ و دەیان ملیۆن دۆلاردا دەستى بەسەردا گیراوە.
بە گوێرەى داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە دۆسیەکەى عەدنان جومەیلیدا، تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ، دەستبەسەر 213 ملیار دینار، دەیان ملیۆن دۆلار، 400 کیلۆ زێڕ، دەیان ئۆتۆمبێل و خانووی گرانبەهادا گیراوە.
جومەیلی لە 30ـى ئایاری 2026 لە شارۆچکەی ئیسحاقی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا.
جومەیلی لە لێکۆڵینەوەکاندا ناوی دەیان پەرلەمانتار و بەرپرسی ئاشکرا کردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی ڕابردوو، هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی بەرپرسان و پەرلەمانتاران دەستیپێکرد.
ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە سزادراون.
نوێترینیان موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم.
زیاد جەنابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.
پێشتریش هەر پەیوەندیدار بە دۆسیەکەى جومەیلی، عالیه نوسەیف، محەممەد فەرمان شاهر و محەممەد کەربولی لەلایەن دادگاوە سزادران.
موسەننا سامەڕائی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا
