
عەلى زەیدى، پۆستەکەى حەمید شەترى گرتە ئەستۆی خۆی.
بڕیارەکە بە لەبەرچاوگرتنى ئاستى ئاڵنگارییەکانى ئێستا دراوە.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران، سەردانى بارەگاى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانى دەزگاکە، ئاماژەى بەوەکرد، دەزگاى هەواڵگرى هى هەموو عێراقییەکانە و پێویستە دوور بخرێتەوە لە دابەشکاریی حیزبى و تایفى.
ستایشى قوربانیدانەکان و ئەو ئەرکە گەورانەشى کرد کە دەزگاکە لە ساڵانى ڕابردوودا ئەنجامیداون.
لە پشتیوانیکردنى تەواوەتیی دەزگاکە.
دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانى.
کارکردن بۆ پێشخستن و بەرزکردنەوەى ئاستى بە نوێترین ڕێگە کرداری و تەکنیکییەکان.
گرنگیى خستنەگەڕى هەموو هەوڵەکان لە پێناو بەرگری لە نیشتمان و پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرییەکەى.
بەو پێیەى ئەو قەیران و جەنگانەى ناوچەکە بەخۆیانەوە دەبینێت، دەخوازێت کارەکان دوو هێندە بکرێن لە سەرجەم بوارەکاندا.
فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق، ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو، کۆتایی بە ئەرکى حەمید شەترى، لە سەرۆکایەتیی دەزگاى هەواڵگریی نیشتمانى هێنا، کە لە کانوونى یەکەمى 2024 لەلایەن محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى پێشوو ئەو ئەرکەى پێ سپێردرابوو.
حەمید شەتری لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دوورخرایەوە
